وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی پڕۆژەی تایگیرس لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت

چاپکردن

زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژی پڕۆژەی تایگریس دەکات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. پڕۆژەی تایگریس پڕۆژەیەکی سێ ساڵیە (٢٠١٧-٢٠٢٠) لە لایەن کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینکراوە و بە بەشداری (١٠) دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و (٥) زانکۆی ئەوروپی بە ئامانجی بەنێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی ئەوروپا.


بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی پڕۆژەی تایگریس بە بەشداری نوینەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و دەستی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و هەشت زانکۆی هەرێمی کوردستان، وە هەروەها نوینەری چەند زانکۆیەکی ئەوروپا. وۆرشۆپەکە بە بەشداری دوو پسپۆڕی نێودەوڵەتی سیستەمی بۆڵۆنا بەڕێوەدەچێت، ئەوانیش هەریەکە لە بەڕێزان (د. ماریان ماککارسی) جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ فێربون و فێرکردن لە زانکۆی ((University College Cork وە (د. کارلۆس ماچادۆ) ڕاوێژکاری بواری خوێندنی باڵا و پسپۆڕی سیستەمی بۆڵۆنا بەڕێوەدەچێت.
لە میانەی ٣ ڕۆژی وۆرکشپەکەدا چەندین تەوەر باسیان لێدەکرێت وەک: چۆنێتی داڕشتنی مەنهەج بە مۆدێلی تازە، بەراورد لە نێوان چوارچێوەی نیشتیمانی بۆ بڕوانامە لە نیوان کوردستان و ئەوروپا، دەستنیشانکردن و یەکخستنی دەرئەنجامەکەنی فێربون بەپێی سیستەمی ECTS.