سیمینارێك دەربارەی رێكارەكانی سیستەمی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

چاپکردن

رۆژی چوارشەممە (٢٠١٨/١٢/٥) لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە زانكۆی راپەڕین سیمینارێكی بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەربارەی (رێكارەكانی سیستەمی ریزبەندی زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان) رێكخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجونی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام، سیمینارێكی بە ناونیشانی (رێكارەكانی سیستەمی ریزبەندی زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان) رێكخست.

سیمینارەكە لەلایەن بەڕێزان (د. كمال سمایل محمد) و مامۆستا ( رێبوار ئەرسەلان محمد) پێشكەشکرا، تیایدا زانیاری ورد لەبارەی فاکتەرەکانی پشت سیستەمی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو.