خولی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین کۆتایی هات

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٨/١٢/٥) لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و بەڕێز لیوا (رفیق محمد قادر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، رۆژی چوارەمی خولی (بەرەو کارگێڕی سەردەمیانە) بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی چوارەم و کۆتایی خولەکەدا مامۆستا (علی محمد علی) سیمینارێکی بەناونیشانی (شێوازی نوسراوی فەرمی ) پێشکەشکرد، سیمیناری دووەمیش لەلایەن دکتۆر (ئاراز رمضان احمد) بەناونیشانی (مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان) پێشکەشکرا.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕێکخرابوو، ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کە تیایدا مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین چەندین سیمیناریان لە زاستی کارگێڕی و زانستە جایاوازەکان پێشکەشی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین کرد.
لەكۆتایی خولەكەشدا مامۆستا (سلام محمود) بەڕێوەبەری كارگێڕی زانكۆی راپەڕین وتەیەكی پێشكەشكردو دواتر لەلایەن بەڕێز لیوا (رفیق) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین وتەیەك پێشكەشكراو تێیدا بەگرنگییەوە باسی لەو جۆرە لەخولی هۆشیاری بۆ هێزە ئەمنییەكان كردەوەو سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین و مامۆستایانی وانەبێژی لەخولەكەدا كرد. هەروەك لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین-یش وتەیەك پێشكەشی بەشداربووانی خولەكە كراو تێیدا سەرەڕای گرنگی خولەكە جەختی لەسەر هەماهەنگی زانكۆ كردەوە لەگەڵ دامودەزگاكانی ناوچەكەدا بە ئامانجی رێكخستنی چالاكی هۆشیاریی و ئیداری زیاتر.