خوێندکار سەردار عبدالله حسێن، کە لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر پڕۆژەی ئیراسموس موندوس مەرحەبا بۆ خوێندنی ماستەر لە بواری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەلمێریا – ئیسپانیا وەرگیرا و بە سەرکەوتوویی خوێندنەکەی تەواو کرد. ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ٧ی ئەمساڵ گفتوگۆی ماستەرنامەکەی ئەنجامدا، و لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە پلەی نایابی باڵای پێ بەخشرا. هەروەک پێشنیاری بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەو بوارە بۆ کرا بە هۆی گرنگی ناوەڕۆکەکەیەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣\١٢\٢٠١٨، زانکۆی ئەلمێریا بە گشتی ئەنجامی یەکەمەکانی سەر بەشەکانی بەکالۆریۆس و ماستەری بۆ ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ بڵاوکردەوە. بە خۆشحاڵیەوە، ناوبراو وەکو یەکەمی ماستەر لە بواری زمانی ئینگلیزی هەڵبژێردراوە، ئەمەش بە هۆی تۆمارکردنی بەرزترین نمرە لە وانەکانی و ماستەر نامەکەی کە تێکراکەی نایاب بووە.
