سەرباز سیامەند
دوای تێپەڕبوونی 5هەزار ساڵ بەسەر یاری شاهانەی ئوور، ئەمڕۆ یاریەکە دەڤەری راپەڕینی باشووری کوردستان دەکرێت.روخسار رەمەزان سەرپەرشتیاری یەکەی شوێنەواری لە زانکۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند"یاری شاهانەی ئور، لە ساڵی 1922 لەناوچەی شوێنەواری ئوردۆزراوەتەوە، بەڵام چۆنێتی ئەنجامدانی یاریەکە بە نەزانراوی مابوویەوە، دوای 50 ساڵ و خوێندنەوەی ریساکانی یاریەکە لەلایەن وێنەوارناس (Irving Finkel) چۆنێتی ئەنجامدانی یاریەکە دۆزرایەوە، ئێستا یاریەکە لە راپەڕین دەکرێت، کە بەشێکە لە و 7 بەشەی پڕۆژەی هۆشیاری شوێنەواری دەڤەری راپەڕین."
روخسار رەمەزان، گوتی" یاریەکە وەکو دامە و تاولەیە، لە 20 خانە پێکهاتووە، 7 بەرد و سێ زاری شێوە لولەیی لەیاریەکەدا بەکاردێت، کە یەکێکیان دوو خاڵ و ئەوەی دیکە یەک خاڵ و ئەوەی سێیەم هیچ خاڵی لەسەر نییە. مامۆستا هۆشمەند مۆفەق دوو دانە لەو یاریەی لەدار دروستکردووە جیا لە قوتابیانی زانکۆ لەناو خەڵیکیش تاقیکراوەتەوە و خەڵکی یاریەکەیان کردووە و بەلایانەوە پەسەند بووە." گوتیشی:"دەمانەوێت پەرە بە پرۆژەکە بدەین و بیگوازینەوە بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکان بەتایبەت پۆلی 7ی بنەڕەتی لە وانەی مێژوویی لەسەر شوێنەوار دەخوێنن."
سەرپەرشتیارەکەی یەکەی شوێنەواری زانکۆی راپەڕین، باسیشی لەوەکرد، لە زانکۆدا لەگەڵ (Ashley Barlow) مامۆستای سەنتەری زمان و شوێنەوارناس کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەین، دەمانەوێت گرنگی شوێنەوار بۆ خەڵکی روونبکەینەوە.
باسیشی لەوەکرد لە مۆزەخانەی بەریتانیا شوێنێکی تایبەت بەو یاریە کراوەتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەپێی دەرفەت کاریان لەسەر یاریەکە کردووە.
کلیک بکە بۆ بینینی چۆنێتی ئەنجامدانی یاریەکە لەلایەن وێنەوارناس (Irving Finkel)
سەرچاوە : ماڵپەڕی رووداو