مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین پانێڵێکی لە سیمپۆزیۆمی زانکۆی هەولێری پزیشکی پێشکەشکرد

چاپکردن

ڕۆژی هەینی (٢٣ / ١١ / ٢٠١٨) لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی، سیمپۆزیۆمی کۆلێژی پەرستیاری بەهاوکاری زانکۆی هەولێری پزیشکی لەژێر ناونیشانی (Clinical Teaching) بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمەکەداو بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی پەرستیاری و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، پانێڵی یەکەم لەلایەن مامۆستا رێبوار ئەرسەلان محمد مامۆستا لە کۆلێژی پەرستیاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر ناونیشانی (Student Evaluation in Clinical Setting ) پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن مامۆستایانی ئامادەبووی پانێڵەکەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.