سەنتەری گەشەپێدانی كار سیمینارێک دەربارەی پڕۆگرامی خۆبەخشی ئەنجامدەدات

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/١١/٢٧، لە هۆڵی جالاکییەکانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدانی كار سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی "پڕۆگرامی خۆبەخشی/ ئەرك و چالاكییەكانی" ئەنجامدا.

لە سیمینارەکەدا سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراوی پڕۆگرامی خۆبەخشی ئامادەبوون، کە تیایدا باس لە گرینگترین ئەرك و چالاكییەكانی کەسی خۆبەخش کرا.

سیمینارەکە بە مەبەستی شارەزایی و بەرچاوڕوونی خوێندکارانی خۆبەخش بەرامبەر کار و چالاکییەکان ڕێکخرابوو، هەروەک بەرپرسیارێتی کەسی خۆبەخش بەرامبەر ئەرکەکەی بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە.