ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٨/١١/٢٧) لیژنەی چالاکی ڕۆشنبیری لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، سیمینارێکی بۆ ( د. محمود عبداللە محمد) لە ژێر ناونیشانی (Internet Of Thing( IOT) and hi- Tech Learning Manegment System ) سازکرد .
لە سیمینارەکەدا دکتۆر محمود باسی لە شێوازەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە بوارە جیاجیاکاندا کرد و، سیستەمی تەکنەلۆجیای ئاست بەرزی لەبوارەکانی فێرکردندا ڕوونکردەوە .هەروەک باسی لە ئاماری زیادبونی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ڕۆڵی ئینتەرنێت لە کایەی سۆشیال میدیادا کرد.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، چۆنێتی سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بۆ ئامادەبووان باسکرا.