مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی كرد

چاپکردن

رۆژانی (21-22ی نوڤێمبەری 2018) لەسەنتەری رۆشنبیری لەشاری بەسرە لەژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی بەسرە شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ڤێتێرنەری زانكۆی بەسرە لەژیر دروشمی (بەپزیشكی ڤێتێرنەری پاراستنی تەندروستی و بەهێزكردنی ئابووری) بەڕێوەچوو كە لەكۆنفڕانسەكەدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداریكرد.
لەكۆنفڕانسەكەدا توێژەرانی وڵاتانی (سوریاو لبنان و سعودیەو ئێران و پاكستان و مالیزیا و توركیا و ئەمریكا و بریتانیا) لەگەڵ زانكۆكانی ناوخۆی عێراق بەشداربوون، هەر لەكۆنفڕانسەكەدا مامۆستا (هاوكار جعفر حمدامین الكویی) لەگەڵ ژمارەیەك دكتۆرو ماموستای زانكۆی سلێمانی بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی: (Effects of feeding frequency on some physio-biological parameters of Common Carp Cyprinus carpio.) واتە پێدانی خۆراك بەچەند ژەمێكی جیاواز بۆ ماسی كاربی ئاسایی و كاریگەری لەسەر چەند پێوەرێكی فەسلەجی و بایۆلۆجی ماسی. بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد.