سیمینارێک لە كۆلێژی پەروەردە رێكخرا

چاپکردن

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە کۆلێژی پەروەردە لە قەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی رێکخست. سیمینارەکە بە هەماهەنگی زانکۆی ڕاپەڕین و کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕێکخراوە و لەلایەن ڕێکخراوی "World Learning" بۆ بەرچاوڕونی زیاتری خوێندکاران پێشکەشکرا. ئامانج لە چالاکییەکە ھاندانی خوێندکاران بوو بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی گەنجانی سەرکردەی عێراق "IYLEP".
ئەم پرۆگرامە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت و ساڵانە بە دەیان خوێندکار لەم پرۆگرامە سودمەند دەبن، هەر لە چوارچێوەی "IYLEP" دا خوێندکارانی بەشداربوو سەردانی ئەمریکا دەکەن و لەلایەن زانکۆکانی ئەو وڵاتەوە میوانداری دەکرێن. لەو ماوەیەدا بەشداربوان کۆرسی ماوە کورت لەسەر چۆنێتی سەرکردایەتیکردن وەردەگرن.