تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە سێنتەری زمان ئەنجامدرا

چاپکردن

ڕۆژی یەکشەممە (٢١٠٨/١١/٤) بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئاستی خوێندکاران، دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی (Placement Test) بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، لە بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەرین بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆ جگە لە بەشەکانی ئینگلیزی و کۆلێژی یاسا. بە هەمان شێوە، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و چوار شەممە تاقیکردنەوه کە بەردەوام بوو. شایەنی باسە تاوەکو ئێستا نزیکەی (٦٥٠) خوێندکار تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامداوە جگە لەو خوێندکارانەی کە تاوەکو ئێستا پەیوەندیان نەکردووە. 

ڕاستەوخۆ هەفتەی دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە و جیاکردنەوەی ئاستەکانیان، خوێندکاران دەستیانکرد بە خوێندنی وانەی ئینگلیزی بە شێوەیەکی ئاسایی. جیێگەی ئاماژەیە، وانەکان لەلایەن مامۆستایانی بیانی بەهاوکاری لەگەڵ مامۆستایانی ناوخۆ دەگوترێنەوە.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان