سەنتەری کار بڕوانامەی بە ژمارەیەك خوێندکار بەخشی

چاپکردن

ئەمڕۆ یەک شەممە (٤ / ١١ / ٢٠١٨)، لە مەراسیمێکدا کە لەهۆڵی چالاکی کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید)، سەنتەری کاری زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی راپەڕین بەخشی، كە  (٤٠) چل خوێندکاری خۆبەخش بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨) کە ئەم خوێندکارانە چەند سیمینارێکیان ئەنجامداوە و بەشداری دوو هەڵمەتی نەمام چاندن و چالاکی و مەراسیمەکانی بەڕێوەبردنیان کردوە. هەروەها بروانامەی بە (٣٠) سی خوێندکاری کۆلێژی پەروەرە- قەڵادزێ بەخشی، کە بەشداری خولێکی زمانی سەنتەری کاریان کردبوو .