هەڵەبجە گروپ، بڕوانامەی بەخشییە ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی راپەڕین

چاپکردن

 لەمەراسیمێكدا، بڕوانامەیگروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە بەخشرایە ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ و پەیمانگا جیاوازەكانی كوردستان كە بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٧-٢٠١٨) بەشداری خولی هاوینەیان لە لقە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە كردبوو. لەناویشیاندا، نۆ خوێندكاری بەشی كۆمپیوتەری زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی بەشداریكردن و خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمپانیاكەیان پێبەخشرا كە بە سەركەوتوویی خولی ڕاهێنانی تواناكانیان لەو كۆمپانیایە تەواو كردبوو.

لە بەرامبەریشدا، سەنتەری كار سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەران و تەواوی ستافی كۆمپانیاكە كرد، لەپای هاوكاریكردن و گەشەپێدانی توانای خوێندكارە بەشداربووەكان، هەروەها داواكرا كە پەیوەندییەكانی سەنتەری كارو گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە پەرەی زیاتریان پێبدرێت و لەساڵی ئایندەدا هەلی بەشداربوون بەژمارەیەكی زیاتری خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین بدرێت تا لەو كۆمپانیاییە خول و ڕاهێنان ببینن.