گفتوگۆیەک، دەربارەی کتێبە شیعرییەکانی پێشەوا کاکەیی، "ئەفریقانامە و زەمیننامە، بە تامی شیعر/ سەفەرنامەی مەجازیی: شیعر، پەخشان، پەخشانە شیعر، گێڕانەوە" و"ئەمریکانامە، بە تامی شیعر/ ڕۆمانە شیعر- قەسیدە" لەگەڵ دەقە واڵاکەی: "لە خانۆچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە، بۆ کەلاوەکەی سەعیدییان" لەڕۆژی (۳۰/ ۱۰/ ۲۰۱۸) لەهۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ لەزانكۆی راپەڕین، سازكرا.
لەگفتوگۆكەدا نوسەر تیشکی خستە سەرچەند خاڵێکی گرفتی شیعری ئەمڕۆ و دواتر مێژووی شیعر لەنێوان بوون بە جیهانییبوون هەروەها، لەمەڕ ئامانجی کارنامەی "شیعرە/ ڕێ"شی قسەی کرد، کە چۆن شیعرە/ ڕێ، ڕەوتی خۆی دەربخات و، دواتر لە نێو لقی ئەدەبیاتدا، سەوزی خۆی بنوێنێ.
دواتر لەلایەن کاروان سەلیم، مامۆستای بەشی زمانی کوردی لەزانكۆی راپەڕین، قسە لەمەڕ پڕۆژە شیعرییەکانیی پێشەوا كاكەیی کرا. لەكۆتاییشدا نووسەر واژۆی لەسەر کتێبەکانی کرد بۆ خوێنەران.
پێشەوا كاكەی فەرمانبەرە لەزانكۆی راپەڕین، و هاوكات لەبواری شیعرو ئەدەبیاتدا نوسەرەو چەند بەرهەمێكی تائێستا بەچاپ گەیاندووە.