ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١٠/٣١، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕبەندی پلاندانانی هاتوچۆ و گواستنەوەی دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و، بەڕیز ( هیوا قەرەنی ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و، ژمارەیەک لە بەرپرسانی دامودەزگاکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و وخوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕبەندی پلاندانانی هاتوچۆ و گواستنەوە دەڤەری ڕاپەڕین-ی ڕێکخست.
لە سەرەتای کۆڕبەندەکەدا ( سەردار احمد) سەرۆکی شارەوانی ڕانیە، پوختەیەکی لەبارەی پلانی شارەوانی رانیە بۆ ڕێگاوبان و هاتوچۆ و گواستنەوە خستەڕوو، هەروەک پڕۆگرامی ئاڵوگٶڕی زانیاری لە نێوان دەڤەری ڕاپەڕین و وڵاتی هۆڵندا بە ئامادەبووان ناساند.
دواتر (بریار قادر ) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین، تەوەرێكی لەبارەی ناساندنی بۆرد و دەستەی پڕۆژەی پلاندانانی هاتوچۆ و گواستنەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین ، ئامانج و ئەرکەکانیان باسکرد.
پاشان هەریەک لە (ئاری محمد) و (دیاری دڵشاد) باسیان لە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ و گرنگی بەکارهێنای باسکیل و بە پیادەکردنی سەنتەری شارەکان کرد.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان سەرنج و پرسیارەکانیان لەبارەی پلاندانانی هاتوچۆ و گواستنەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین ئاراستەی پێشکەشکارانی کۆڕبەندەکە کرد.