سیمینارێک دەربارەی گرنگی ئاشتی ناوخۆیی لە کومەڵگای کوردستانی بەڕێوەچوو

چاپکردن

بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، سیمینارێکی بۆ (د. موسی کەڤال) سەرۆکی (ڕێکخراوی بان بۆ ئاشتی ناوخۆیی) سازکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱۸/۱۰/۲۹، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ بەێز (د. موسی کەڤال) سەرۆکی (ڕێکخراوی بان بۆ ئاشتی ناوخۆیی) بەناونیشانی (گرنگی ئاشتی ناوخۆیی لە کومەڵگای کوردستانی) سازکرد.

لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان وخوێندکارانی زانکۆ ئامادەبوون، تیایدا دکتۆر موسی کەڤال چەند تەوەرێکی لە بارەی گرنگی ئاشتی ناوخۆیی لە کۆمەڵگای کوردستانی و کەریگەری ئەو ئاشتییە لەسەر یەکگرتوویی خاکی کوردستان بۆ ئامادەبووانی سیمینارەکە باسکرد.