بەسەرپەرشتی یەكەی شوێنەوار، خوێندكارانی بەشی مێژوو بەشداری كنەوپشكنینی ناوچە شوێنەوارییەكان دەكەن

چاپکردن

یەكەی شوێنەوار لەزانكۆی راپەڕین، بەشێوەیەكی مەیدانی و بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری راپەڕین، خوێندكارانی بەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ ماوەی دوو هەفتە سەردانی ناوچە شوێنەوارییەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەن و بەشداری پڕۆسەی كنەو پشكنینەكان دەكەن.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە (24-10-2018)، ژمارەیەك لەخوێندكارانی قۆناغی سێ لەبەشی مێژوو لەزانكۆی راپەڕین بەسەر پەرشتی یەكەی شوێنەوار لەزانكۆی راپەڕین بەشداربوون لە کنەو پشکنینی شوێنەواری گردی گولەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری راپەڕین و گروپی شوێنەواری زانکۆیی کۆبنهاگنی هۆڵند بە سەرپەرشتی دکتۆرتيم بواز برون سكولبول، كاری تێدا دەكرێت.