لەزانكۆی راپەڕین وۆرکشۆپێکی زانستی دەربارەی سیستەمی بۆڵۆنیا رێكخرا

چاپکردن

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ / ١٠ / ٢٠١٨)، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین بە ئامادەبونی (پ. ی. د. موفق خالید ئیبراهیم) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ و وەفدێكی هاوڕێی و وەفدێكی زانكۆی هەڵەبجە، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی زانکۆی چەرمۆ وۆرکشۆپێکی زانستی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیاو جێبەجێکردنی لە زانکۆکانی کوردستان رێکخست.

لەسەرەتای وۆركشۆپەكەدا (پ. ی. د. موفق خالید) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین وتەیەکی پێشکەشکردو وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆكی و وەفدی زانكۆی چەرموو و زانكۆی هەڵەبجە، بەگرنگییەوە باسی لەجێبەجێكردنی سیستەمی بۆڵۆنیا كرد لەزانكۆكانی كوردستان و بەتایبەتیش لەزانكۆی راپەڕین كە هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژی دەبێت بۆ ریفۆرمكردن لەسیستەمی خوێندنی زانكۆیی، هەروەك سوپاسی زانكۆی چەرمۆی كرد بۆ پشتگیری و هاوكاریكردنیان بۆ پشتگیریكردن لەجێبەجێكردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لەزانكۆی راپەڕین.

دواتر (پ. د. صلاح رضا) سەرۆکی زانكۆی چەرمۆ لە وتەیەکدا باسی لەگرنگی جێبەجێكردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لەزانكۆكانی كوردستان كردو ئاماژەی بەكورتەیەك دەربارەی گرنگی سیستەمی بۆڵۆنیاو میكانیزمی جێبەجێكردنی لەزانكۆكانی كوردستان كرد.

لەبەشێكی دیكەی وۆركشۆپەكەدا لەلایەن مامۆستا (سامان محمد عوسمان) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێک بەناونیشانی

Curriculum Reform at University of Raparin Implementing ECTS – Based Programs  پێشكەشكرا، دواتریش لەلایەن مامۆستا (شاخەوان حارس) مامۆستا لە زانکۆی چەرمۆ سیمینارێک لەژێر ناونیشانیImplementing Bologna Process at Charmo University پێشکەشکرا، هەر لەوۆركشۆپەكەدا سیمیناری سێیەم لەلایەنمامۆستا (شاخەوان حارس) بە ناونیشانی  Foundation Year at Charmo University)) پێشکەشکراو بە گفتۆگۆی کراوەی ئامادەبوانیش کۆتایی بە وۆرکشۆپەکە هات.