زانکۆی ڕاپەڕین، نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری دەکاتەوە

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ / ١٠ / ٢٠١٨)، لەهۆڵی کۆلێژی زانست بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید) و نوێنەری (ئیدارەی ڕاپەڕین، جێنشینی ڕانیە، شارەوانی ڕانیەو نوێنەری کۆمپانیاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین) سەنتەری ڕاوێژکاری ئەندازیاری لە زانکۆی راپەڕین کرایەوە .

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا وێڕای دەستخۆشی لەبەشی ئەندازیاری و ستافی سەرپەرشتیاری نوسینگەی راوێژكاری ئەندازیاری لەزانكۆی راپەڕین، باسی لەگرنگی سەنتەرەكە كرد بۆ پڕۆژەو كۆمپانیاو دامەزراوەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین، كە هەم هاوكاری جدی دەبن و لەهەمان كاتدا ئەم سەنتەرە تێچووی تاقیكردنەوەو كاتی زۆر بۆ كۆمپانیا و پڕۆژەكان دەگەڕێنێتەوە.

دواتر لەلایەن چەند مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی كە ستافی نوسینگەی راوێژكاری ئەندازیارین، لەچەند سیمینارێكدا باس لە گرنگی کردنەوەی نوسینگەكە و کارەکانیكرا. پاشان ئامادەبوان سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستەروو، لە کۆتاییدا سەردانی تاقیگەو ئامێرەکانی تایبەت بەسەنتەرەکەیان کرد.