ئامادەكردنی، هونەر احمد
ئەمڕۆ چوارشەممە (26 – 9 – 2018)، لەسەنتەری زمان و گەشەپێدانی زانكۆی راپەڕین، (250) كاندیدی ماستەرو دكتۆراو خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستیی و بۆردی پزیشكی كە لەزانكۆی راپەڕین و زانكۆكانەی ترەوە هاتبوون تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان ئەنجامدا.
تاقیكردنەوەكە لەدوو كاتی جیاواز لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆو كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدران و بۆ هەر یەكێكیشیان (90) خولەك كات بەخشرا بەبەشداربووانی تاقیكردنەوەكان.
تاقیكردنەوەكە بۆ دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی كاندیدانی ماستەرو دكتۆراو خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستیی و بۆ ئەو كەسانەی هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن و خوازیارن ببن بەمامۆستای زانكۆو بۆردی پزیشكی، وەك تەواوكارییەك بۆ چوونە ناو خولی زمانی ئینگلیزیی كە لە سەنتەرەكانی زمان لەزانكۆكانی (راپەڕین و سەڵاحەددین و سلێمانی و دهۆك)، و لەلایەن رێكخراوی (AMIDEAST)ەوە جێبەجێدەكرێن و دوای تەواوكردنی خولەكەش كاندیدەكان دەتوانن دەست بكەن بەخوێندنی ماستەرو دكتۆراو وەرگرتنی نازناوی زانستیی.