سەنتەری زمان ۆرکشۆپێک تایبەت بەتەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس سازدەکات.

چاپکردن

ئایەڵتس تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەتوانستی زمانی ئینگلیزیە،کەلەسەرانسەری دنیا پشتی پێدەبەسترێت. وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمیش ئەوتاقیکردنەوەیەک کردووە بەپێشمەرجی کاندیدانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا. بەوھۆیەوەبەڕێوەبەرێتی پەرەپێدان وسەنتەری زمان لەزانکۆی ڕاپڕین ، ڕۆژی دووشەمە ٢٠١٨/٩/١٠ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان وزمان ۆرکشۆپێکی تایبەت بەتەکنیکەکانی ئایەڵتس بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا ئەنجامدا،بەمەبەستی ئاشناکردن و ڕاھێنانی بەشداربوان لەسەر تاقیکردنەوەی ئایەڵتس.
م.صلاح بابک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان وزمان بەسایتی زانکۆی ڕاگەیاند «ئەم ۆرک شۆپە ھاوکاریەکی باشە بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا کەلە دووھەفتەی داھاتودا دەچنەتاقیکردنەوەی ئایەڵتس» ھەروەھا وتیشی « ۆرکشۆپەکە ھەرچوار بەشی خوێندنەوەو نوسین و گوێگرتن و قسەکردن لەخۆدەگرێت، وەبڕیاروایە ڕۆژی چوارشەمە ١٢/٩ لەزانکۆی ڕاپەرین تاقیکردنەوەیەکی بەشداربوان بکرێت بەھەمان تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس، بۆ ئاشنابوون وبەرچاوڕونی زیاتری بەشداربوان»
بەشداربوانیش بەگرنگیەوە دەڕواننە ئەو خول و ۆرکشۆپانە، علی عبدللە کەیەکێکە لەو بەشداربوانەی خولەکە وتی« من لەدووھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەی ئایەڵتسم ھەیە، ئەو خولە بەرچاوڕونیەکی باشە بۆخۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکە، کۆمەڵێک تەکنیک و شێوازی پرسیار و چۆنیەتی وەڵام دانەوەیان دەخرێتەڕوو.ھەروەھا ئەوتاقیکردنەوەیەی کە ڕۆژی چوارشەم ئەنجام دەدرێت وامان لێدەکات بەبێترس بچینە ناو تاقیکردنەوەکە، چونکە بۆئێمە وەک ئەوە وایە جاری دووەم بێت تاقیکردنەوەدەکەین » ھەروەھا بەشداربویەکیتر بەناوی کاروان احمد سەبارەت بەگرنگی ئەو ۆرکشۆپە وتی « من مامۆستام لەوەزارەتی پەروەدە، لای ئێمە ئەوخول و دەورانە ناکرێنەوە بۆ مامۆستایەک کەبیەوێت پەرەبەزمانی ئینگلیزی بدات یان ئەوتاقیکردنەوەیەبکات بۆیە ئەو دەورانە زۆرگن و جێی بایەخن. سودێکی زۆرم لێی بینیوە، چونکە ئەو ۆرک شۆپە زۆر ئەکادیمی و گونجاوە، ھەروەھا بێبەرمبەریشە ، چونکە ئەو ۆرک شۆپ و خولانە لەدەرەوە بەپارە پێشکەش دەکرێن، بەڵام ئەوەی زانکۆ زۆر ئەکادیمیترە».