به پێی هه‌واڵێکی وێب سایتی زانکۆی نیشتیمانی بوداپێست، په‌یمان ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که خه‌لکی هه‌ریمی کوردستانی عێراقه له به‌رێوه‌بردنی گشتی خوێندنی دکتۆرا ته‌واو ده‌کات.
خاتوو ئه‌حمه‌د یه‌که‌م تاوتوی توێژینه‌وه‌ی دکتۆراکه‌ی له مانگی نۆفه‌مبه‌ری (٢٠١٧) ئه‌نجامداوه، تاوتووێی کۆتایی توێژینه‌وه‌که‌ی له (٢٠١٨/٦/٧) ئه‌نجام دراوه. تێزی توێژینه‌وه‌که‌ی به ناونیشانی "حوکمی ره‌شید له سێکته‌ری نه‌وت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له هه‌ریمی کوردستانی عیراقدا.
سه‌رپه‌رشیاری په‌یمان ڕه‌مه‌زان پرۆفیسۆر دکتۆر ماریه بۆرداش که پرۆفیسۆره له فاکه‌ڵتی زانستی گشتی حوکمرانی و به‌ڕێوه‌بردن زۆر شانازی به په‌یمان ده‌کات و ڕایانگه‌یاند، که خاتوو ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنیه‌وه زۆر چالاک و هه‌وڵده‌ربووه. هێزی دوو ئه‌وه‌نده‌ی به کارهێنا له کاتی دروستکردنی تووێژینه‌وه‌ر دکتۆراکه‌ی به هاوکاری ره‌خنه هاوکاره‌کانی من. ئه‌و قازانجی له هه‌ر خوله‌کێک بینی بۆ خوێندن و توێژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو پشوه‌کانی هاوینه‌ی کرده قوربانی بۆ خوێندن له زانکۆکانی ئه‌وروپادا. سوپاس بۆ هه‌وڵه بێ پایانه‌کانی، زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی کرد‌و به نه‌رمی توانی سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانی خوێندنی دکتۆرا تێپه‌رێنیێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که په‌یمان له وڵاتێکی جیاوازه‌وه هاتبوو بۆ خوێندن له ئه‌وروپا، خۆی ته‌رخانکردبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی و له‌سه‌رەتاوه بیروکه‌یه‌کی روونی هه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تی دکتۆراکه‌و پێیده‌زانی که کێشه‌ی حوکمرانی باش و پێشکه‌وتنی ئابوری له‌نزیکه‌وه به‌یه‌که‌وه به‌ستراون. ئێستا زانیاریه‌که‌ی ئه‌و زۆر گونجاوه بۆ وڵاته‌که‌ی. ئه‌وپه‌رۆشی هه‌یه له ئاستی به‌رزی حکومه‌ت و پارته‌کاندا کاربکات.
زانکۆی نشتیمانی بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی له پرۆگرامی زه‌ماله‌ی هه‌نگاریا‌دا به‌شداره له ساڵی ۲۰۱۴وه. ژماره‌ی خوێندکاران زیاد ده‌کات ساڵ به‌ساڵ، له ئێستادا، ۳۵ خوێندکار به فوڵ تایم له ۶ پرۆگرامدا ده‌خوێنن که ۳ یانیان پرۆگرامی دکتۆرایه. له ساڵی داهاتودا ۲۰-۲۵ خوێندکاری تر ده‌گه‌ن.
په‌یمان رەمەزان وتی: پێشبینیه سه‌ره‌تایه‌کانم جیاوازبوون، هه‌نگاریا بۆ من وڵاتێکی تازه‌بوو هه‌رچه‌نده پێشتر زۆرینه‌ی ولاتانی ئه‌وروپام بینبوون، بەڵام ئه‌زموونه‌کانی هه‌نگاریا جیاوازن، ولاتێکه پڕه له جوانی و جیاوازی. خۆشحالبووم که له‌بوداپێست بووم، جێهشتنی بوداپێست سه‌فه‌ریکی سه‌ختتره له خوێندن لێره، من هه‌لی خوێندنم له چه‌ند وڵاتێکی تریش هه‌بوو به‌ڵام هه‌نگاریام هه‌لبژارد چونکه بواری خوێندن له زانکۆی نیشتیمان بۆ داهاتووی من گرنگ بوو هه‌میش ئاره‌زووی ته‌واوم لیێیبوو.
خوێندن له زانکۆی نیشتیمان و سکوڵی دکتۆرای به‌ڕێوه‌بردنی گشتی، سه‌فه‌رێکی پڕ له به‌رزو و نزمی بوو له‌گەڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسگوزارم که ستافی زانکۆ کاری جدیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنم له خوێندن. هاوکاربوون له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، و دڵنیایان کردمه‌وه له هه‌موو هه‌نگاوه‌کان له‌گه‌لم ده‌بن. هەروەک پێوسته که ناوی رێکخراوی تێمپووس بهێنم له‌گه‌ڵ ستافه‌که‌یان که هاوکاری به‌رده‌وامم بوون. وتیشی: پرۆگرامی زه‌ماله‌ی هه‌نگاریا زۆر هاوکاربووه، من خوێندکارێک بووم له‌رەوەندی یه‌که‌م که سالی ۲۰۱۴-۲۰۱۸یه، زۆر شانازی ده‌که‌م هه‌میش دڵخۆشم که یه‌که‌م ده‌رچووی پرۆگرامی دکتۆرام، له به‌هاری ۲۰۱۸دا، له رەوەندی یه‌که‌م له ناو سه‌رجه‌م خوێندکارانی بیانی که به‌شدارن، من ئه‌م سه‌که‌وتنه به سه‌رکه‌وتنی زانکۆ نیشتیمان و سکولی دکتۆاری به‌ریوه‌بردنی گشتی، و رێکخراوی تێمپووس ده‌زانم که من ریکۆردی یه‌که‌مم له ناو هه‌موو ولاته‌کان.
لینکی هەواڵ لەوێب سایتی زانکۆی زانکۆی نیشتیمانی بوداپێست:
