لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ، بهرێوهبهرایهتی چالاكی ڕۆشنبیری و وهرزشی زانکۆی راپەڕین ، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٨/٩/٣ بۆ یەکەمین جار پێشبڕکێیەکی مەلەوانی ، لە مەلەوانگەی رۆما ، بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ڕێکخست .
پێشبڕکێکە بە ئامادەبوونی دکتۆر هێرش رەسوڵ یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بە بەشداری (٩) نۆ مامۆستا و فەرمانبەر ، بە دوو قۆناغ بەڕێوەچوو .
سەرەتا لە قۆناغی ٢٥ مەتریدا ، لەکۆی ٩ بەشداربوو ك بەشێوەی پاڵاوتن ٦ بەشداربوو سەرکەوتن و لە پێشبڕکێشەیەکی گەرم و گوڕیشدا هەریەکە لە (دیار محەمەد) یەکەم و (ئاکام عەزیز) دووەم و (عومەر) سێیەم بوون .
لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری سەربەستیشدا مەلەوانان (ئاکام عەزیز) یەکەم و (دیار محەمەد) دووەم و (عومەر) سێیەم بوون .
لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر براوەکان و بەشداربوواندا دابەشکرا .
