خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە کرایەوە

چاپکردن

لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و رۆشنبیری بەهاوکاری بەشی کارگێڕی لەکۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار و ئایتی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کارگێڕی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ کرایەوە، خولەکە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە بەشداری تیادا دەکەن، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت دەبەخشرێت بە بەشداربووان.

خولەکە لە مڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٨/٨/٢٨ دەستیپێکردووە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، کە تیایدا مامۆستایان و فەرمانبەران بەم کۆمەڵێ بابەتی وەک (ئەتەکێتی مامۆستایان و فەرمانبەران،یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، کەسێتی مامۆستا و فەرمانبەر، ئیدارەی سەرکەوتووی سەردەم، ئەرک و مافی مامۆستا و فەرمانبەر، سێوازی نوسینی نوسراوی فەرمی، خاڵبەندی ڕێساکانی زمانەوانی، یاسای ڕێکاری مامۆستایان و فەرمانبەران، بەگری شارستانی، تەندروستی و سەلامەتی، ویندۆز و ئینتەرنێت و ۆرد و ئێگزڵ) ئاشنا دەکرێن.