ڕۆژى دووشەممە ڕێكه‌وتى ٢٠١٨/٨/١٣ بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین د. موفق خالید و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى د.سه‌باح ڕه‌شید به یاوه‌رى شاندێكى زانكۆ سه‌ردانى زانكۆى كۆیه‌یان كرد. دواى پێشوازیكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ پ.د. وەلى مەحمود حەمەد و ئه‌نجومه‌نى زانكۆكه، شاندى باڵاى هه‌ردوو زانكۆ كۆبوونه‌وه.
لە سەرەتاى دیدارەكەدا سه‌رۆكى زانكۆى كۆیه وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى زانكۆكه‌یان بۆ گەشەپێدانى پەیوەندییه‌كانیان لەگەڵ زانكۆى ڕاپەرین هاوكات تیشكى خستەر سەر مێژووى زانكۆى كۆیە، ڕه‌وشى ئەكادیمى، كارگێڕى و دارایى ئێستاى زانكۆ.
دواتر سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین د.مۆفەق خالید باسى له گرنگى پەیوەندى نێوان زانكۆ خۆماڵیىەكان كرد و گوتى "دەتوانىن لەو ڕێگەیەوە كارى ئەكادیمى گەورە ئەنجام بدەین، گرنگە زانكۆكان لەسەر هەموو ئاستەكان بەیەكەوە كاربكەن."
پاشان شاندى زانكۆى ڕاپەرین سەردانى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى و تەندروستیان كرد و لەلایەن ستافى سەنتەرەكەوە ڕونكردنەوەى پێویستیان بۆ درا سەبارەت بە ئامێر، تاقیگەكە، شێوازى كاركردن و ئەو بوار و لایەنانەى كە دەتوانرێت لە سەنتەرەكەدا جێبەجێ بكرێـت.
پاشان لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى ئەنجومەنى زانكۆ لە نێوان هەردوو سەرۆكى زانكۆ یاداشتنامەى لێكگەیشتنەكە واژۆكرا.
