ڕۆژانی ٨ بۆ ١٠ی تەموزی ٢٠١٨، به فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری خوێنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، گشت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سه‌نته‌ری كار لە زانكۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان شاندكران بۆ وه‌رگرتنی خولیكی تایبه‌ت له بواری راهێنه‌ری له ولاتی به‌یروت. خوله‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (سپێرهێد) ی به‌ڕیتانی به‌ڕێوه چوو كه ماوه‌ی (٣) رۆژی خه‌یاند.
(Institution Leadership and Management (ILM
ئامانج له خوله‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ی و ناساندنی به‌ڕێوه‌به‌رەکانی سه‌نته‌ری به‌كارخستنی زانكۆ حکومییەکانی كوردستانە وه ك راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی ره‌سمی بتوانن ڕاهێنان بكه‌ن به‌ستافی زانكۆ.
ناوه‌رۆکی پڕۆگرامی خوله‌كه:
ناوه‌رۆكی پرۆگرامی خولە‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كه‌م : چۆنیه‌تی ووتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و شێوازی قسه‌كردن .
ڕۆژی دووه‌م: چۆنیه‌تی داڕشتنی پرۆگرام و دروستكردنی پرێزنته‌یش و چۆنیه‌تی نوسینی ناوه‌رۆكی پریزینته‌یشن بۆ (تره‌ینینگ)
ڕۆژی سێیه‌م : چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیمینار و وۆركشۆپ كه چۆن دوای ئه‌نجامدانی سیمینار ( فیدباك) وه‌رده‌گریه‌وه به چشێوازێك زانیارییه‌كان شیده‌كه‌یته‌وه بۆ دڵنیابوونمان له سه‌ركه‌وتنی سیمیناره‌كان.
له كۆتایی خوله‌كه‌دا تاقی كردنه‌وه به به‌شداربوان كرا‌و، به شێوازی تیۆری و پراكتیكی و ڤیدیۆ به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای به‌شداربوان بۆ بونیان به راهێنه‌ری سه‌ركه‌وتوو، هەروەها بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی به‌ریتانی ( ئای.ئێڵ. ئێم) وه‌رده‌گرن.