رۆژی چوارشه‌ممه (٢٠١٨/٧/١٨) لە كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق بڕیاردرا زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بە‌غداوە دانپێدانانیان بۆ دەربچێت.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه تایبه‌ت بو به‌دانپیانان به ژماره‌یه‌ك له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر به‌خستنه‌ڕوی مافی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی یاوه‌ری، له ئه‌نجامدا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێژنه‌یه‌كمان سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیان بكات، ڕاسته‌وخۆ دانیانپیدا ده‌نێن و، هاوشێوه‌ی زانكۆكانی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌وه‌ش زانكۆكانی (زاخۆ، سۆران، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی كوردستان/هه‌ولێر و بۆردی پزیشكی) كێشه‌ی دانپیانیان له عێراقدا نامێنێ، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دان به‌زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ئێراقی له ناوچه دابڕیندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێ.