ڤیدیۆکان دەکرێ بەشێک بن له باشترین سەرچاوەکان بۆ فیربونی زمانی ئینگلیزی. دەبیستی که چۆن وشەکان دەردەبڕدرێن، یارمەتیدەرت دەبن لە بەروپێشبرنی دەربڕین و گوێگرتن. لەهەمان کاتدا تۆ دەتوانی ئەو وشه و وینانەی که پەیوەندیدارن به ئەوانەوە له سەرشاشه ببینیت، که ئەمەش شتیکی زۆر نایابه ئەگەر تۆ فێرخوازیک بیت له ڕێگەی بینینەوە فێربیت، واته کەسێک بیت که شتەکانت باشتر بیر بکەوێتەوە له ریگەی وینەوە. وه باشترین ڤیدیۆکان سەرنجراکیش و چیژبەخشن بۆ سەیرکردن. هەروهها دەبێتە هۆی ئەوەی که تۆ شتی تازه له دەربرینە بچوکەکانەوە فێربیت و ئەمە وادەکات زانیاریەکانت بە ئاسانتر بیربێتەوە.
یوتیوب سەرچاوەیەکی زۆر بەناوبانگ وە ڤیدیۆکانی بێبەرامبەرە، وە لەوێدا به هەزاران کەناڵی جیاواز هەیە خۆت دەتوانی هەڵیانبژێریت. ئەمانە حەوت کەناڵی ناوازەی یوتوبن بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی:
Speak English with Mister Duncan
ئەو شتەی کەوا لەو ڤیدویانەدەکات زۆر نایاببن کەسایەتی بەڕێز (دەنکن) و گیانی گەڵتەجاڕیەکیەتی. ئەو مامۆستایەکی ئینگلیزی زۆر بەئەزمونە که پیشەکەی خۆی خۆشدەوێت و وا لە هەموو بابەتێک دەکات که زۆر چیژبەخش و دڵگیربێت.
کەناڵی فەرمی BBC سەرچاوەیەکی زۆر باشی فێربونی زمانی ئینگلیزییه. ئەم کەناڵە وانەی کورتی هەیە لەبارەی هەموو لایەنەکانی ڕێزمان و وشەکاری ئینگلیزی، که گونجاون بۆ فیرخوازانی ئاست نزم و ئاست ناوەندی و پێشکەوتوو.
بەراستی ئەمە بیرۆکەیەکی باشه لەلان کۆمپانیای بەناوبانگی هەواڵەکانی دەنگی ئەمریکا. هەر وانەیەک وەکو ڕاپۆرتێکی هەواڵی ئاساییه، بەڵام لەلایەن مامۆستای ئینگلیزی ڕاهینراو پێشکەشدەکرێن و هیواشترن و ژیرنووسیان هەیە وه هەروەها به زمانیکی ساده ترن. ئەمە مانای ئەوەیە که تۆ دەتوانی لەبارەی بابەتەی چیژبەخشەکانەوە فێربێت و لەسەر تەماشاکردنی هەواڵەکان بەزمانی ئینگلیزی رابێیت له هەمان کاتدا بەهرە و تواناکانی ئینگلیزیت بەرەوپێشەوە ببەیت.
ئەگەر گرنگترین شت بەلای تۆوه شیوازی خویندنه وەیە، ئیرە یەکیکه له باشترین شوینەکان بۆ فێربون، راچیل وەک گۆرانیبیژیکی کلاسیکی پسپۆڕی ڕاهێنراوە و زۆر شارەزایە له پیشاندانی ئەوەی که خەڵکی چۆن شیوازی جولاندنی دەم و زمانیان دەگۆڕن بۆ درووستکردنی دەنگەکان. ئەگەر تۆ دەتەوێت به شێوەزاری ئەمریکییەی نایاب قسە بکەی، ئەوا سەیری ئەم ڤیدیۆیانه بکه.
ئەم کەناڵە بەریتانیە چاوپیکەوتن لەگەڵ ئینگلیزەکان دەکات لەسەر شەقانەکان له بارەی هەموو بابەتە جیاوازەکان. ئەمە مانای ئەوەیە که تۆ دەتوانی ببینی و ببیستی که چۆن زمانی ئینگلیزی ڕۆژانە لە دەرەوەی پۆل قسەی پێ دەکرێت لەلایەن قسەپێکەرانی ڕەسەنی ئینگلیزی. هەر ڤیدیۆیەک نزیکەی 3 بۆ 5 خولەک دریژه، که واتا ئەمانە ڕێگەیەکی خیرا و ئاسانن بۆ بەرە و پێشبردنی توانای گویگرتن.
ئەمە بیرۆکهیەکی نزیکە لە (Easy English) ، بەڵام ئەمە لەگەڵ خەڵکی ئەمریکی چاو پیکەوتن دەکات. تۆ دهتوانی سهیری ڤیدیۆکان بکەی لەگەڵ ژیرنوس یاخود بەبێ ژیرنوس، وە هەریەکیکیان هەندی ڕاهێنانی زیادە لە خۆدەگرن کە یارمەتیدەردەبن لە زانینی ئاستی تێگەیشتنت و هەروەها فێربونی وشەی تازە.
ئەو ئینگلیزیەی که له شوینی کار یان دەقێکی بازرگانی بەکاردێت دەکرێت زۆر جیاوازبیت له ئینگلیزی ئاسایی و نارسمی، بەڵام ئەمە قورسه کە تەنها خۆت ڕاهینانی له سەربکەی، بۆیە (Business English Pod) زۆر باشه. ئەمە چەندان ڤیدیۆی کامل و پڕا و پری هەیە له بارەی هەموو بارودۆخه جیاوازەکان و جۆرەکانی وشه که ڕەنگە پیویست بکات فێریان بیت بۆ ئیشەکەت. ئەمە کەنڵێکی زۆر سەرنراکێشە بۆ فێرخوازانی ئینگلیزی بازرگانی.
تێبینی: بۆ کردنەوەی کەناڵەکان تکایە گرتە بکە لەسەر ناوی کەناڵەکە.
سەرچاوە: https://www.eurocentres.com/blog/7-great-youtube-channels-english-learners/
وەرگێڕانی: ژیلان سابیر محمد