ۆرکشۆپێک دەربارەی چۆنیەتی نوسینی پڕۆپۆزەڵ لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن

وەک بەشێک لە پڕۆگرامی ئیڕاسموس پڵەس (پڕۆژەی تایگریس) بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە بەرواری (٩/٧/٢٠١٨) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ۆرکشۆپێکی بۆ سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی زانکۆ سازکرد.

لە ۆرکشۆپەکەدا دکتۆر جۆن کرۆس چۆنیەتی نوسینی پڕۆپۆزەڵ و هەنگاوەکانی نوسینی پڕۆپۆزەڵی بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە بەمەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی سەرۆك بەش و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین لە بواری نوسینی پرۆپۆزەڵ بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی لە دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.

لەکۆتاییدا ئامادەبوان بەشێوەیەکی پڕاکتیکی کاریان لەسەر هەنگاوەکان و شیوازی ئامادەکردن و نوسینی پڕۆپۆزەڵی تایبەت بە کۆلیج بەشەکانی زانکۆ کرد.