رۆژی سێشەمە ٣ی تەموزی ۲۰۱۸، بە ئامادەبوونی پ.د صباح رەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د هێرش رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و دکتۆر بەهزاد وسوو حمد بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز ئەنجامدرا.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی دەکرا، تایبەت بوو بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین.
یاری کۆتایی خولەکەش لە نێوان یاریزانان (م. پێشەوا بابەکر و محمد ئەنوەر) بەڕێوەچوو، هەردوو یاریزان بە کێبڕکێیەکی گەرمەوە لە پێناو بردنەوە هەوڵی تەواوی خۆیان خستەگەڕ.
ئەجامی یارییەکەش ( ٣ - ٢ )گێم لە بەژەوەندی م. پێشەوا بابەکر کۆتایی هات و توانی نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت.
لە خولەکەدا ٢٢ یاریزان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد، بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە یارییەکان بەڕێوەدەچوون.