فێستیڤاڵێکی زانستیی و کەلتوریی و ھونەری لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئامادەکردنی، ھونەر ئەحمەد
فۆتۆ: ھاوکار زرار
کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٨ / ٤ / ٢٠١٨)، فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستیی و کەلتوریی و ھونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، بەئەنجامدانی چەندین چالاکی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکە بەڕێوەچوو.
سەرەتا فێستیڤاڵەکە بەکردنەوەی چالاکییەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز (پ.ی.د. ھێرش رسوڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و میوانانی سنورەکەو لێپرسراوانی حکومی فێستیڤاڵەکە دەستی بەکارەکانی کرد.
لەفێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی بەڕێوەچوون لەوانە (فرۆشتنی کتێب، نمایشکردنی بەرھەمی دەستیی، رێورەسمی گواستنەوەی بوک بەشێوازی فۆلکلۆری کوردی، نمایشکردنی وێنەی فۆتۆگرافی، نمایشکردنی پۆستەرە شیعر، نمایشکردنی جلوبەرگی کوردی و فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە گەرمەکان و نمایشکردنی کەلوپەلی فۆلکلۆری ناوماڵ و ھەڵدانی رەشماڵ و چەندین چالاکی زانستیی و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر)
شایانی باسە داھاتی فرۆشتنی کەلوپەلی فێستیڤاڵەکە بۆ گروپی کۆمەکی زانکۆی راپەڕین بووە کە گروپێکی چالاکی زانکۆی راپەڕینەو ساڵانە ھاوکاری چەندین خوێندکاری کەمدەرامەت دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی