ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٨، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ سیمینارێک بۆ ( رائد / کاروان محمود ) بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی راپەڕین بە ناونیشانی (یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا رائد/ کاروان محمود بە وردی باسی لە سەرجەم بڕگە و مادەکانی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کرد، بەتایبەتیش زیاتر تیشکخرایە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک و ئامێری مۆبایل.