خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین سەردانی پێشانگای كاریان كرد لە زانكۆی ئەمریكی

چاپکردن

ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ی نیسانی ٢٠١٨) سەنتەری گەشەپێدانی كار گەشتێكی زانستی بۆ ٣٠ خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی زانكۆی ڕاپەڕین ڕێكخست، بە مەبەستی بینین و بەشداریكردن لە پێشانگایەكی گرنگی كار لە زانكۆی ئەمریكی/ سلێمانی.

لە گەشتەكەدا خوێندكاران لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ خاوەنكارەكان و نوێنەری كۆمپانیاكاندا كرد سەبارەت بە هەل و دەرفەتەكانیان و چۆنیەتی سوودمەندبوون لێیان.
هەروەها ستافی سەنتەری كار پەیوەندی و لینكی لەگەڵ چەند كۆمپانیا و ڕێكخراوێكی ناحكومیدا دروستكرد، بە مەبەستی ناردنی ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆمان بۆ خول و ڕاهێنانەكانیان، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.