بڕوانامەی خولی پەرەپێدانی توێژینەوە بە (٣٠) مامۆستای زانكۆ بەخشرا

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی ئاداری ٢٠١٨، بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی بەشداربوونی بەخشی بە بەشداربووانی خولی پەرەپیدانی توانای مامۆستایان.

لەخولەكەدا كە ماوەی (٤) رۆژی خایاند لەرۆژی (١٠ – ١٣/٣/٢٠١٨) كە (٣٠) مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەشداریان تیاداكردبوو، لەخولەكەدا ئاشناكران بە ( شیكاری ئاماری بە بەكارهێنانی پرۆگرامی (SPSS) ) كە پڕۆگرامێكی شیكردنەوەی داتا و زانیارییە بۆ توێژینەوەی زانستی.

شایانی باسە وانەكانی خولەكە لەلایەن مامۆستا (هێمن محمود) پسپۆڕی بواری شیكاری داتا بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی پێشكەشكران.