ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی ئازاری ٢٠١٨، بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێک دەربارەی (Is Bitcoin Money) سازکرد.
سەرەتای وێرکشۆپەکە د.بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری سێنتەری توێژینەوەی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا سوپاسی بەشی ئەندازیاری کرد بۆ سازدانی وێرکشۆپەکە لەسەر بابەتێکی وەها هەنوکەیی و سەردەمی، دواتر کورتەباسێکی سەبارەت بە بیتکۆین و بایەخی وێرکشۆپەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
پاشان هەریەک لە مامۆستا کامەران حسێن لە ڕووی ئەلکترۆنی و مامۆستا هێمن محمود لە ڕووی ئابووری و مامۆستای ئاینی جاسم کەلاری لەڕووی ئاینییەوە، شیکرنەوەیان بۆ دراوی شاراوەکان (نهێنی) بەتایبەتی بیتکۆین کرد و چەندین زانیارییان بەسودیان بە ئامادەبووان بەخشی.