زانکۆی راپەڕین بەھاوبەشی زانکۆی کوردستان – سنە لەوڵاتی ئێران، ئاگاداری توێژەرانی ناوخۆو دەرەوە دەکەنەوە کە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی ھزر و کەلتوری ئاریدا )، لەرۆژانی (٢٤- ٢٦) نیسانی ٢٠١٨ رێکدەخەن.
کۆنفڕانسەکە ئەم تەوەرانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
ــ زمان
ڕەنگدانەوەی بیر و فەلسەفە لە زماندا
وەرگێڕان لە نێوان توانست و چالاکی زمانیدا
مێژوو و بنەماکانی فەرھەنگنوسی لە زمانی کوردی و فارسیدا
کاریگەری و ھۆکارەکانی تێکەوڵابوونی زمانە ئارییەکان
ــ ئەدەبیات
ڕەھەندە ئایینی و مەزھەبییەکان لە ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا
ڕۆڵی جیھانگیری و تەکنەلۆژیا لە گەشەپێدانی ئەدەبیاتدا
ڕەخنەی ئەدەبی لە دەروازەی تیۆرە نوێیەکانی ڕەخنەدا
بنەمای کاریگەری و کاریگەربوون لە نێوان ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا
ھەروەھا ڕۆژی (٢٠١٨/٠٣/٢٥) دواکاتی ناردنی توێژینەوەکان بێت و ڕۆژی (٢٠١٨/٤/١٠)ش ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان دەبێت.
ئاگاداری توێژەرانیش دەکەینەوە کە لە کاتی بوونی گیروگرفتدا یا بۆ وەرگرتنی زانینی پێویست و زیادە لە بارەی کۆنفڕانسەوە پێوەندی بکرێت بەئیمەیڵی کۆنفڕانسەوە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تێبینی: توێژینەوەکان پێویستە بەشێوەی ئۆنلاین (ئەلیکترۆنی) لەرێگەی وێبسایتی تایبەت بەکۆنفڕانسەوە بنێردرێن، کە لەچەند رۆژی داھاتوودا کارا دەبێت.