گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندی دە یەکەمەکانی سیستەمی (Doi) یە

چاپکردن

دوای کارکردن بۆماوەی چوارساڵ گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین ۱۳ ژمارەی زانستی بڵاوکردووەتەوە، ستافی گۆڤارەکەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاوی زانستی دەنێن بۆ بەرزکردنەوە ئاستی زانستی گۆڤارەکە و بەجیهانیکردنی، لە دیارترین ئەم هەنگاوانەش تۆمارکردنی گۆڤارەکەبوو لە سیستەمی (Doi) و وەرگرتنی ژمارەی ئۆنلاینی تایبەت بەگۆڤارەکە بوو بەم  ناونیشانە.

دوای بڵاوکردنەوەی ژمارەکانی گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە سیستەمی( Doi ) و تۆمارکردنی توێژینەوەکان لەم دامەزراوەیە بۆ هەردوو مانگی (١١) و (١٢)ی ساڵی ٢٠١٧، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندی دە یەکەمەکانی سیستەمەکەدایە بەپێی ئەو ڕانکەی کە دامەزراوەکە مانگانە بۆ بەشداربووانی بڵاوی دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ئێساتادا گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین بە سیستەمی ئۆنلاین بەردەستەو توێژەران دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین توێژینەوەکانیان بۆ گۆڤاری زانکۆ بنێرن .