ڕۆژانی ٩ - ١١/ ١ /٢٠١٧ ستافی سەنتەری گەشەپێدانی کار/ زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی سێ ڕۆژەیی کرد لهژێر ناونیشانی (workforce development strengthening skills and Employability) لە شاری هەولێر کە لەلایەن ڕێکخراوی IREX و بالیۆزخانە ئەمریکا ڕێکخرابوو.
خولەکە لە لایەن شارەزایانی ئەمریکی و وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەبرا و لە ڕێگەیەوە ستافی سەنتەرەکانی کار ئاشناکران بە چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە زیادكردنی توانای خوێندكاران و زیادکردنی بەشداری ئافرەتان لە کاردا هاوشانی پیاوان. له كۆتایدا بهشداربوانی خولهكهلهلایهن ڕێكخراوی ( ئایرێكس) بڕوانامهی بهشداری بوونیان پێدرا.
شایەنی باسە ڕێکخراوی ئایرێکس بە هاوکاری و پشتیوانی کونسوڵخانەی ئەمریکا، ساڵانە بەردەوام خولی ڕاهێنان بۆ ستافی سەنتەری کاری زانکۆکان و لە ناویاندا سەنتەری کاری زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە لە پێناو گەیاندنی سوودی زیاتر بە خوێندکاران
