سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند

چاپکردن

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی دەکاتەوە، کە لە سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٢٠ وە لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ پشووی فەرمی دەبێت.

 بەپێی خشتەی پشووەکانی ساڵنامەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بۆنەی پشووی سەری ساڵەوە لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٢١ بۆ ٢٠١٨/١/٢ پشووی فەرمی دەبێت لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۸/۱/۳ وە دەوامی ئاسایی لە زانکۆمان دەستپێدەکاتەوە.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین