مەراسیمی پێشوازی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆچوارشەممە ٢٠١٧/١٢/١٣ لە مەراسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی د.محمد حمەعلی رشید راگری کۆلێژی زانست و مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ، مەراسیمێک بۆ بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەجەم بەشەکانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر وتاری سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن د.محمد حمەعلی رشید ڕاگری کۆلێژکی زانست پێشەکەشکرا، کە تیایدا بە گەرمی بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کرد، هیوای خواست کە خوێندکاران لەم قۆناغەی خوێندنیاندا هەست بە بەرپرستارێتی زیاتر بکەن و سەرکەوتووانە هەنگاو بنێن و توانا شاراوەکانیان بخەنەگەڕ بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان، وتیشی ئومێدەوارین سەرجەم خوێندکاران بتوانن سەرکەوتووان ئەم قۆناغەی خوێندنیان تەواو بکەن .

پاشان چەند تەوەرێک لەلایەن مامۆستایانی کۆلێژەکەوە دەربارەی ئەرک و مافی خوێندکاری زانکۆ و ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان و چەند ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ماڵپەڕی زانکۆی ڕاپەڕین و ئیمەیڵ و گوگڵ کڵاسڕووم بۆ خوێندکاران باسکران.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا نیوەڕۆ خوانێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ڕێکخرا.