ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشی یاسا کۆلێژی زانستە مرۆڤایەیەتییەکان ڕاگەیەنرا

چاپکردن

دوای گەڕانەوەی ناوی پاڵێوراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ دووشەممە ١١/١٢/٢٠١٧ تۆماری کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامەکان بۆ ئەمساڵی خوێندنی ناوی (٢٣) پاڵێوراو بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشی یاسا هاتووەتەوە.
تۆماری کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە لیستی هاوپێچ ناویان هاتوە، ڕوژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( 12/12/20١٧) کاتژمێر (4ی دوای نیوەرۆ) سەردانی تۆماری کۆلێژ و بەشی یاسا بکەن بە مەبەستی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتن.
تێبینی/ تا ئێستا تەنها ناوی ئەو بەڕێزانە هاتۆوەتەوە کە هاوپێچکراوە، سەرجەم خوازیارەکانی دیکە کە داواکارییان پێشکەشکردبو بۆ خوێندن/ئێواران لە بەشەکانی (کارگیری، مێژوو، جوگرافیا) و بەشێک لە خوازیارانی بەشی (یاسا) تا ئێستا ناویان نەگەراوەتەوە وەزارەت، تکایە سەردانمان نەکەن، تا ناوەکانیان دەگەڕێتەوە، لەکاتی هاتنەوەی ناوەکانیان ئاگادارییان دەکەینەوە.

سەرنج/ پێویستە لە ماوەی یەک هەفتەدا مامەڵەی وەرگرتن ئەنجام بدەن بەپێچەوانەوە فەرمانی وەگرتنیان هەڵدەوەشێتەوە.