بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پسپۆڕانی یاسایی ناوخۆیی و بیانی دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراقدا سازکرد .
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٢/٦، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆڕی بواری یاسایی ناوخۆیی و بیانی و بە ئامادەبوونی د.پێشەوا عبدالحمید ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و مامۆستان و ژمارەیەک لە پارێزەرانی ڕانیە و خوێندکاران و کەسانی ماف پەروەر لە سنورەکە ، وێرکشۆپێکی دەربارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) سازکرد.
وێرکشۆپەکە چوار تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەلایەن هەریەک لە شارەزایانی بواری یاسا ( Stafford Clarry, Amed Demirhan, م.ی. ئیبراهیم صاڵح ، م.ی. قارەمان محمد )ەوە پێشکەشکران .
لە وێرکشۆپەکەدا بە وردی باس لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان و لە چوارچێوەی دەستوری ساڵی (٢٠٠٥) عێراق کرا.
لە کۆتاییدا مامۆستایان و پارێزەران و خوێندکاران سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی وێرکشۆپەکە خستەڕوو.