راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (٢٨/١١/٢٠١٧) لەھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەزانکۆی راپەڕین لەکەمپەسی رانیە لەلایەن رێکخراوی (ئەشا) بۆ فەلسەفەی زەردەشتی و پەرەپێدانی توانای گەنجان، و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرش و ھونەری زانکۆی راپەڕین چەند چالاکیەک رێکخران.
سەرەتا پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی کرایەوەو، دواتریش سیمینارێکیش لەلایەن بەڕێز (لوقمان حاجی قادر) دەربارەی (ھۆکارەکانی بەرەوپاشچوونی ڕەووشی ژنان لە ھەرێمی کوردستان) پێشکەشکرا.