بەخێرھاتنی خوێندکارانی بەشی فەلسەفە کرا

چاپکردن

رۆژی سێشەممە (٢٠١٧/١١/٢٨) بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. موفق خالد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەیاوەری ھەریەک لەبەڕێزان پرۆفیسۆر د. سباح رشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ھێرش رسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشەوا حەمید راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان سەردانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشی فەلسەفەیان کردو بەخێرھاتنیان کردن و ھیوای سەرکەوتنیان لەقۆناغەکانی خوێندن بۆ خواستن.