تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئەنجامدەدرێت

چاپکردن

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نوڤمبری ٢٠١٧، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین یەکەم تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە بەشی ئەندازیاری شارستانی و سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی زانست ئەنجامدا، لە تاقیکردنەوەکەدا (١٧٥) خوێندکاری قۆناغی یەکەم لە چوار بەشی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون.

لە هەمان کاتدا و هەر ئەمڕۆ لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەڕێوەچوو، ئەم تاقیکردنەوەیە لە ڕۆژانی داھاتوودا لە سەجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ ئەنجامدەدەرێت.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوانە دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمە لەپێناو بەرزکرنەوەی توانستی زمانەوانی خوێندکارن و پەرەپێدانی تواناکانیان.