ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ١٨\١١، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار( به‌كارخستن) سیمینارێكی له‌ژێر ناونیشانی كاری خۆبه‌خشی بۆ (٣٥) خوێندكار ئه‌نجامدا. ئەم گرووپە لە خوێندکاران لەلایەن سەنتەری کارەوە وەرگیراون بۆ ئەنجامدانی چالاکی و كاری خۆبه‌خشی له‌زانكۆی راپه‌رین.
كاری خۆبه‌خشی واتا گه‌یاندنی سود به‌به‌رامبه‌ر به‌بێ هیچ سود و دەستکەوتێکی خودی. خوێندكاره خۆبه‌خشه‌كان بۆ سالی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ وه‌ك خۆبه‌خش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كارهوهرادهسپێردرێن بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكی و هاوبه‌شی پێكردنی تواناكانیا له‌گه‌ل هاوپۆل و خوێندكارانی تر له به‌شه جیاجایاكانی زانكۆ.
له‌هه‌مان سیمیناردا كۆمه‌لێك له خۆبه‌خشه‌كان ئه زموونی كاری خۆیان خسته ڕوو، ئه‌م گروپه خۆبه‌خشه له به‌شه جیاجیاكانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین هه‌لبژێردراون له‌سه‌ر ئه‌ساسی توانا و چالاكییان بۆ كاری خۆبه‌خشی.