زانکۆی ڕاپەڕین دوا وادەی بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند

چاپکردن

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانێکی زانکۆیی خوێندنی ئێوارانی لەگشت کۆلێژ و بەشەکاندا کردەوە و دەرگای پێشکەشکردن بەڕووی فێرخوازاندا کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین فێرخواز لە کۆلێژ و بەشە جیا جیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین فۆڕمی دواکاریان وەرگرتووە، ئەمرۆش سەرۆکایەتی زانکۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۱۱/۱٥ی، وەک دوا وادەی بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان دیاریکرد.

 بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ئێواران دەکاتەوە کە فۆڕمیان لەکۆلێژەکانی زانکۆی راپەڕین وەرگرتووە پێویستە تا وادەی دیاریکراو ڕێکەوتی (١٥ / ١١ /٢٠١٧) فۆڕمەکان بگەڕێننەوە بەشەکانی زانکۆ، بە پێچەوانەوەی مافی پێشکەشکردنیان نامێنێت.

فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران