زانکۆی ڕاپەرین خولی ڕاھێنانی تواناکان بۆ خوێندکاران دەکاتەوە
کاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی (٦ / ١١ / ٢٠١٧) سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی ڕاپەرین بە ھاوکاری دەزگای روانگە خولی ڕاھێنانی تواناکانی بۆ ژمارەیەک خوێندکارانی کۆلێژو بەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەرین لەھەردوو کەمپەسی رانیەو قەڵادزێ کردەوە، خولەکە ماوەی (٢) ڕۆژ دەخایەنێت و سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت ئەوانیش:
١ – چۆنێتی نووسینی سیڤی .
٢ – چۆنێتی گەڕان بەدوای کاردا لەوێب سایتە جیھانیەکاندا.
٣ – شێوازی چاوپێکەوتن بۆ کار.
ئەو خولە لە لایەن کەسانی شارەزاو پسپۆر کە خاوەن بروانامەی تایبەتن لەو بوارەدا لە دەزگای ڕوانگە دەوترێنەوە.