دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان، له رۆژی دوو شه‌ممه ٢٠١٧/١٠/٣٠، بڕیاردرا ئه‌وبه‌شانه‌ی كه سیستمی راسته‌وخۆی زانكۆیین و پلانی وه‌رگرتنیان پڕنه‌بۆته‌وه، جارێكی‌تر ده‌رفه‌تی تاقیكردنه‌وه بدرێت بهوخوێندكارانهی له‌هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون.
بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداریی دەرچوانی پۆلی ۱۲‌ی ئامادەیی دەکاتەوە، ئەوانەی له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیراون و نمرەکانیان لە سەرووی ٦٥٪ وەیە و دەیانەوێ بە سیستمی (راستەوخۆی زانکۆیی) لە زانکۆمان به‌شه‌كانی ( فه‌لسه‌فه، سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) وەربگیرێن، دەتوانن سەردانی زانکۆ و به‌شی ئارەزوو مه‌ند بکەن بۆ ناوتۆمارکردن.
پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:
١. ژمارەی ئەزموونی خوێندکار.
٢. ئەنجام (بڕوانامە)ی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی به كۆپیکراوی.
٣. هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كان به پێی ئاره‌زوی خۆی، تا لەلایەن تۆمارەوە پۆلێنی داواکارییەکان بەپێی مەرجەکان بکرێت.
سەرنج:
١. ده‌كرێت ناوی به‌شه‌كانی هه‌ڵبژێردراو له لاپه‌ره‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی بنوسرێت، و به‌شه‌كان ریزبه‌ندی بكرێن به پێی حه‌زی دەرچوو.
٢. پێشكه‌شكردنی داواكاری و ناونوسین له رێكه‌وتی ٢٠١٧/١١/٥ تاكو ٢٠١٧/١١/٩ ده‌بێت.
٣. بۆ ناونوسین پێویسته سه‌ردانی به‌شه‌كانی (کۆمپیوتەر،فه‌لسه‌فه، سامانی ئاژه‌ڵ، باخداری) بكەن لە هەردوو کەمپەسی رانیە و قەڵادزێ.
خشته‌و بابه‌تی داواكراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆیی لە زانكۆی راپه‌ڕین:
ژ |
ڕۆژ/ڕێکەوت | کاتژمێر | بەش و پسپۆڕی | بابەتی داواکراو بۆ تاقیکردنەوە | شوێنئ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە |
١ | یه‌ك شه‌ممه ٢٠١٧/١١/١٢ | ٩ | فه‌لسه‌فه/ كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان | سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه‌ی پۆلی ١١ی ئاماده‌یی، چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌و قۆناغهكانیگهشهكردنی، فهلسوفه مه‌زنه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیان. |
كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان/ رانیه |
٢ | یه‌ك شه‌ممه ٢٠١٧/١١/١٢ | ٩ | سامانی ئاژه‌ڵ/ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ | زینده‌وه‌رزانی پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢، كیمیای پۆلی ١٠و١١و١٢ ی ئاماده‌یی؟ |
كۆلێژی په‌روه‌رده/ كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزێ |
٣ | یه‌ك شه‌ممه ٢٠١٧/١١/١٢ | ۱۱ | باخداری/ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ | زینده‌وه‌رزانی پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢، كیمیای پۆلی ١٠و١١و١٢ ی ئاماده‌یی؟ |
كۆلێژی په‌روه‌رده/ كه‌مپه‌سی قه‌ڵادزێ |
٤ | یه‌ك شه‌ممه ٢٠١٧/١١/١٢ | ٩ | کۆمپیوتەر/پەروەردەی بنەڕەت | بیرکاری پۆله‌كانی ١٠و١١و١٢ئامادەیی، ئەنتەرنێت،ویندۆز، ۆرد، پاورپۆینت، IQ تێست |
كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ کەمپەسی رانیه |