مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن

ڕۆژی دووشەممە ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧ ، بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ لە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێوەیەکی جوان و مۆدیرن کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن وەک سەرپەرشتیاری هۆڵی چالاکیەکان سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەی کرد کە باشدارییان کردووە لە نۆژەنکردنەوەو کردنەوەی هۆلەکەدا.

دواتر پ.ی.د.موفق خالد ئیبراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە ووتەیەکدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە بەشێوەیەکی ماددی مەعنەوی بەشدارییان کردووە لە نۆژەنکردنەوەی هۆلەکەدا بەتایبەت کەسایەتی دیاری شاری ڕانیە بەڕێز (حاجی سێناجیانی ) کە ئەرکی کڕینی سەرجەم کورسیەکانی هۆلەکەی لە ئەستۆگرت.